Accessibility links

بەڕیتانیا ڕێستۆرانتەکانی باکووری ئینگلتەرا دادەخات


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن
سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن

ڕۆژنامەی زە سەنی بەڕیتانیا بڵاویکردەوە سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن فەرمان دەکات بە داخستنی هەموو ڕێستۆرانت و باڕەکانی باکووری ئینگلتەرا، بە مانچستەر و لیڤەرپوڵیشەوە، ئەم داخستنەش لە ڕۆژی دووشەممەوە دەست پێدەکات لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا.

بەڕیتانیا کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانی تیادا تۆمارکراوە لە ئەوروپا و زیانێکی زۆریشی گەیاندووە بە ئابوورییەکەی، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە هەر ڕۆژێکدا زیاتر لە 14,000 حاڵەتی توشبوونی بە ڤایرۆسەکە تۆمارکردووە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەشی بەوەدا شوێنە گشتیەکان دادەخرێن بەڵام خوێندنگا و ئۆفیس و دوکانەکان بە کراوەیی دەمێننەوە.

ئەم پلانەی جۆنسنیش دوای ئەوە هات سکۆتلەندا فەرمانی کرد بە داخستنی هەموو باڕەکانی گلاسکۆ و ئیندینبێرگ بۆ ماوەی 16 ڕۆژ، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG