Accessibility links

لە تەقەکردنێکدا لە ئەمەریکا کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە برینداربوون


بەرپرسانی ویلایەتی مینیسۆتای باکووری ئەمەریکا وتیان لەناو کلینیکێکی تەندروستیدا لە ویلایەتی مینیسۆتا پیاوێکی چەکدار تەقەی کردووە و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و چوار کەسی دیکە برینداربوون. هەروەها ڕایانگەیاند تاوانبارەکە دەستگیرکراوە.

پۆلیس وتی پێش کاتژمێر 17:00 پێیان ڕاگەیەندراوە کە پیاوێکی چەکدار چووەتە ناو کلینیکی تەندروستی ئالینا هێڵث و تەقەی لە خەڵکەکەی ناو کلینیکەکە کردووە.

لە گرتە ڤیدییۆییەکانی کەناڵە ناوخۆییەکاندا دەردەکەوێت پەنجەرەکانی کلینیکەکە شکاون، بەڵام ئاشکرا نیە شکانی پەنجەرەکان بەهۆی تەقینەوەوە بووە یاخود فیشەک.

سەرۆکی پۆلیسی بافالۆ پات بۆدک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پۆلیس تاوانبارەکەی دەستگیرکردووە و ناوی گریگۆری ئۆڵڕیچە و تەمەنی 67 ساڵە، ئاماژەشی بەوەدا تاوانبارەکە لەلایەن پۆلیسەوە ناسراوە و هۆکاری تەقەکردنەکەشی ئەوە بووە " خزمەتگوزارییە تەندروستیەکانی کلینیکەکەی بەدڵ نەبووە."

وتیشی " ئەگەری ئەوە هەیە پێش تەقەکردنەکە تەقینەوەیەک ڕوویدابێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG