Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: بانگەشەکانی ڕووسیا لەسەر لەناوبردنی سیستمی هیمارس هەڵەن


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بانگەشەکانی ڕووسیای لەسەر ئەوەی گوایە شەش سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکی لە ئۆکرانیا لەناوبردبێت ڕەت کردەوە.

بەپێی دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکس، وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شویگۆ دەڵێت ڕووسیا شەش سیستمی موشەکی هیمارسی دروستکراوی ئەمەریکای لە ئۆکرانیا لەناوبردووە.

وتەبێژی کاربەڕێکەری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تۆد بریسیل گوتی " ئاگاداری نوێترین بانگەشەکانی وەزیر شویگۆین و دووبارە هەڵەن."

گوتی " بەڵام ئەوەی کە ڕوودەدات ئەوەیە کە ئۆکرانییەکان بە وردی و کاریگەرییەکی زۆرەوە سیستمەکە بەکاردەهێنن."

ڕووسیا چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە لە سیستمی موشەکی هیمارسی داوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەڵگەی نەخستۆتەڕوو.

شویگۆ وتی ڕووسیا لە سەرەتای جەنگەکەیەوە لە ئۆکرانیا پێنج سیستمی موشەکی دژە تانکی هارپوون و 33 ئێم 777 هاویتزەری لە ئۆکرانیا تێکشکاندووە.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو لێدوانانە پشتڕاست بکاتەوە.

ئۆکرانیا دەڵێت دوانزە سیستمی هیمارس بەکاردەهێنێت، کە وردی و مەودا درێژەکەی ڕێگەی بە کیێڤ داوە ئەو ئامانجانەی ڕووسیا بپێکن کە پێشتر نەیتوانیوە بیانگاتێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG