Accessibility links

دیپلۆماتە دەرکراوەکانی ئەمەریکا چولکردنی کونسولخانەی ستراسبورگ- یان دەست پێکرد


کونسولخانەی ئەمەریکا لە شاری پێترزبورگ- رووسیا
کونسولخانەی ئەمەریکا لە شاری پێترزبورگ- رووسیا

ئەو دیپڵۆماتانەی ئەمەریکا کە دەستوری رووسیە بۆ بە جێ هێشتنی وڵات دەیان گرێتەوە، چول کردنی شوینی کونسولخانەی ئەمەریکایان لە شاری سێن پێترزبورگ دەست پێکرد.

دەرکردنی ئەو دیپلۆماتانە بە تۆڵەی دەرکردنی ٦٠ دیپڵۆماتی رووسیا لە ئەمەریکا و داخستنی کونسولخانەی ڕووسیا لە شاری سیاتل ئەنجام دەدرێت.

حکومەتی ڕووسیا رۆژی هەینی ١٠ی خاکە لێوە هەروەها ٥٩ دیپڵۆماتی لە ٢٣ وڵاتی دیکەی لە کاردانەوە بە دەرکردنی دیپڵۆماتەکانی لە ئەو وڵاتانە، لە وڵاتی وەدەرنان.

دیپڵۆماتەکانی بەریتانیایی زۆرترین ژمارەی دپپلۆماتەکانی دەرکراو لە رووسیا پێک دێنن و بە باڵیۆزی بەریتانیا لە موسکۆ گوتراوە کە هەتا کۆتایی ئەم مانگە دەبێت ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە بۆ پلەی کارمەندانی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە بەریتانیا کەم بکاتەوە.

سەرجەم زیاتر لە ١٥٠ دیپڵۆماتی رووسی لە ئەمەریکا، بەریتانیا، وڵاتانی یەکیەتی ئەرووپا و پەیمانی ناتۆ لە وڵات دەرکراون.

وەدەرنانی دیپڵۆماتەکانی رووسیا دوای ئەوە ئەنجام درا کە بەریتانیا، تاوانی خستە سەر رووسیا کە سیخۆرێکی دوو لایەنەی پێشوو و کچەکەی لە ڕێگای گازی دەمارەوە درووستکراوی ڕووسیا ژەهرخواردوو کردووە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکاش ژهردارکردنی ئەو سیخورەی پێشوی رووسیا و کچەکەی لە بەریتانیا بە "هەوڵدان بۆ کوشتن" لە لایەن دەولەتی رووسیای زانی.

XS
SM
MD
LG