Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا بە بڕی 270 ملیۆن دۆلاری دیکە پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات


کۆشکی سپی دەڵێت ئەمەریکا بە بڕی 270 ملیۆن دۆلاری دیکە پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا دابین دەکات تاوەکو ئەو وڵاتە بتوانێت دژی دوژمنکارییەکەی ڕووسیا بەرگری لە خۆی بکات، 100 ملیۆن دۆلاریشی بۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی گوتی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پشتیوانییە سەربازییەکەی پەسەند کردووە، بەپێی یارمەتییەکە، ئۆکرانیا 580 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فینیکیس گۆست لە ئایڤیکس ئێرۆسپەیس ئێڵ ئێڵ سییەوە وەردەگرێت.

بڕی 175 ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ پشتیوانی سەربازی بەرگری تەرخان دەکرێت.

یارمەتییەکانی ئەمەریکا لە کاتێکدایە ئۆکرانیا هەوڵ دەدات بەرگری لە خاکەکەی بکات دژی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، کە ماوەی پێنج مانگە بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ئەو وڵاتە.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لەم هەفتەیەدا گوتی هێزەکانی ئۆکرانیا دەکرێت لەڕێی چەکەکانی ڕۆژئاواوە زیانێکی گەورە بگەیەنن بە ڕووسیا، لە کاتێکدا ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانە ئەنجام دەدات و دەیەوێت دووبارە ناوچە داگیرکراوەکانی بگرێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG