ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی ئەمەریکا " زۆر لەنزیکەوە " چاودێری ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەیەکی ناوەکی دەکات لەلایەن کۆریای باکوورەوە و ئاماژەشی بەوەدا وەڵامێکی بەهێزی دەبێت.
سۆلیڤان وتی " زۆر لەنزیکەوە چاودێری ئەگەری ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوەکی دەکەین لەلایەن کۆریای باکوورەوە، ئەگەر تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدرێت ئەوا وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی دەبێت."
جێی ئاماژەیە لەم ساڵدا کۆریای باکوور کۆمەڵێک تاقیکردنەوەی موشەکی ئەنجامداوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا تەنها لە یەک ڕۆژدا هەشت موشەکی تاقیکردەوە، دواتریش وەکو وەڵامێک ئەمەریکا و کۆریای باشوور هەشت موشەکییان هەڵدا و مەشقێکی سەربازیی ئاسمانی هاوبەشییان ئەنجامدا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز