Accessibility links

ئەمەریکا 18 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدەپەڕێنێت


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تاوەکو ئێستا ئەمەریکا 18 ملیۆن حاڵەتی توشبوونی تێپەڕاندووە، زیاتر لە 319,000 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

زانکۆی جۆنز هۆپکینز وتی تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە 18,006,061 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و 319,190 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون.

ئەمەش هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دێت لە ئەمەریکا، وابڕیارە لە قۆناغی یەکەمدا و لەم مانگەدا 20 ملیۆن کەس ڤاکسینەکەیان پێبدرێت.

لەپێناو دروستکردنی متمانە لە ناو خەڵکدا بە ڤاکسینەکە، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدنی تەمەن 78 ساڵ ڕاستەوخۆ لەبەردەم کامێراکاندا ڤاکسینی فایزەر بایۆنتیکی پێدرا.

دواتر بایدن وتی " ئەمە بۆ ئەوە دەکەم پیشانی خەڵکی بدەم کە دەبێت ئامادە بن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە، پێویست بە نیگەرانی ناکات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG