Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا دەڵێت گفتوگۆکانی قۆناغی دووەمی ئاگربەستی غەززە ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت


نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف
نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف

نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف ڕۆژی یەکشەممە وتی گفتوگۆکان لەسەر قۆناغی دووەمی ئاگربەست لە نێوان ئیسڕائیل و حەماسدا ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.

ویتکۆف بە فۆکس نیوزی وت کە پەیوەندی تەلەفونی " زۆر بە بەرهەم و بونیادنەرانەی " لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین نەتانیاهو و سەرۆک وەزیری قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئەلثانی و بەڕێوبەری هەواڵگری میسڕدا ئەنجام داوە.

ویتکۆف وتی قسەیان لەسەر " زنجیرەی قۆناغی دووەم کردووە، هەڵوێستەکانی هەردوولا دیاری دەکەن، بۆ ئەوەی بتوانین تێبگەین.. ئەمڕۆ لە کوێداین، دواتر ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبین لە گفتوگۆکان لە شوێنێک کە هێشتا دیاری نەکراوە بۆ ئەوەی بزانین چۆن بە سەرکەوتوویی دەگەینە کۆتایی قۆناغی دووەم."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG