Accessibility links

ئیسڕائیل بارێک لە بۆمبی قورسی ئەمەریکایی وەردەگرێت کە لەلایەن ترامپەوە ڕێگەی پێدراوە

وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل ڕایگەیاند ئیسڕائیل بارێک لە بۆمبی قورسی MK-84 ی لە ئەمەریکاوە وەرگرت، ئەوەش دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بڕیاریدا قەدەغەکردنی ڕەوانەکردنی ئەو چەکە بۆ ئیسڕائیل لاببات کە بەڕێوبەرایەتییەکەی پێشووی جۆو بایدن سەپاندبووی بەسەر ئیسڕائیلدا.

بۆمبی MK-84 بۆمبێکی 2000 پاوەندییە و دەتوانێت کۆنکرێت و ئاسن ببڕێت و تەقینەوەیەکی گەورە و بەرفراوانی هەیە.

بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن ڕێگری لە پێدانی ئەو بۆمبە دەکرد بە ئیسڕائیل، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانیەوە سەبارەت بە بەکارهێنانی ئەو جۆرە بۆمبە لەلایەن ئیسڕائیلەوە لە ناوچە قەرەباڵغەکانی دانیشتواندا لە کەرتی غەززە.

دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی ساڵی 2023 ی حەماس بۆ سەر ئیسڕائیل، بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن هەزاران بۆمبی 2000 پاوەندی دا بە ئیسڕائیل، بەڵام دواتر ڕێگری لە ڕەوانەکردنی ئەو بۆمبانە کرد بۆ ئیسڕائیل.

وەزیری بەرگری ئیسڕائیل ئیسڕائیل کاتز وتی " باری تەقەمەنییەکە گەیشتە ئیسڕائیل، لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەکەی ترامپەوە ڕێگەی پێدرا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG