Accessibility links

ژێنڕال مەک کێنزی دەلێت ئەمەریکا مسۆگەری دەکات سەرچاوەی پێویستی بۆ بەرەنگاربوونە بەرامبەر بە ئێران هەبێت


ژێنراک کێنێت مەک کێنزی بەرپرسی فەرماندەری ناوەندی لەشکری ئەمەریکا

گوتەبێژێکی فەرماندەری ناوەندی هێزەکانی دەریایی ئەمەریکاش پێشتر گوتبووی کە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی بەڵێندار بە پاراستنی ئازادی کەشتیڕانی لە تەنگەی هۆرموزن.

بەرپرسی فەرماندەری ناوەندی لەشکری ئەمەریکا، ژێنراڵ کەنێت مەککێنزی شەمە گوتی ئەمەریکا مسۆگەری دەکات هەموو سەرچاوەکانی پێویستی هەبێت بۆ ئەوەی بەرەنگاری لە گەڵ هەر کردەوەیەکی مەترسیداری ئێران بکات.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆیتێرز، سکای نیوزی عەڕەبی گوتەی ئەو ژێنڕالە دێنێتەوە کە "ئێمە لە گەڵ دۆستان و هاوپەیمانانی خۆمان لە ناوچەکە لە پەیوەندیداین تا دڵنیابین لە بەرامبەر هەڕەشەکەدا یەکگرتووین."

هەروەها گوتوویەتی، "ئێمە مسۆگەری دەکەین کە کاریگەرانە وەڵام بدەینەوە."

کاربەدەستانی ئێران و بەرپرسانی لەشکری ئەو وڵاتە هەڕەشە دەکەن کە ئەگەر واشنگتن پێشی ناردنەدەرەوەی نەوتی ئێران بگرێت ئەوانیش پێشی هات و چۆی تانکێرەکانی نەوتی وڵاتان لە کەنداو دەگرن.

پێشتر شەمە، ئاژانسی تەسنیم لە ئێران ڕاپۆرتی کردبوو کە سپای پاسداران لە کردارێکدا بە سەر کەشتێکی فڕۆکەهەڵگری ئەمەریکا لە کەنداوی فارسدا فڕێوە.

ئەو ئاژانسە لە گەڵ ڕاپۆرتەکەی، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە وێدەچوو لە کەشتێکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکا هەڵگیرابێت بەڵام ڕێکەوتەکەی ڕوون نەبوو.

ئەو ژێنراڵە هەروەها گوتی زۆر بە پارێزەوە سەربازانی ئەمەریکا لە سوریادا کەم دەکەنەوە، "لە درێژخایەندا، ئێمە سەربازانمان لە سوریادا کەم دەکەینەوە. ئێمە ئەوە دەزانین؛ ئەوە بابەتێکە کە بە وشیارییەوە چاوی لێدەکەین لە دەمێکدا بەرەوپێش دەچین."

ئەو ژێنراڵە وەک خۆی دەڵێت، "ئەمەریکا بە جەختکردن لە سەر کرداری بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریسم مانەوەی لە عێراقدا درێژخایەن دەبێت."

XS
SM
MD
LG