Accessibility links

کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا لێدانی ڤاکسێنی ئانفوڵانزا لە ئەم وەرزەدا بە کارێکی جیدی دەزانن


لیدانی ڤاکسێنی بە هێزکەر لە جۆو بایدن
لیدانی ڤاکسێنی بە هێزکەر لە جۆو بایدن

سەرۆک جۆو بایدن پێنجشەممە بانگەشەی بۆ پێویستی لێدانی ڤاکسنی دژە کۆڤید ١٩ی کرد و پێی داگرت کە دەوری ئەو ٦٧ ملیۆن کەس لە گەورەساڵانی ئەمەریکا کە ڤاکسێنیان لە خۆ نەداوە دەبێت ڤاکسێنە بکرێن.

بایدن پێش ئەوەی لە مانگی یەک ببێتە سەرۆک ئەمەی بە پێویست نەدەزانی، بەڵام ئێستا دەڵێت، هیچ ڕێگایەک نیەکە شکست بە ئەو پەتایە بهێنرێت مەگەر ئەوەی هەرە زۆرینەی خەلکی ئەمەریکا ڤاکسێنە بکرێن.

لە هەمان کاتدا، ئەمەریکا خۆی بۆ وەرزێکی ئانفۆلانزای خراپ ئامادە دەکات کە لە سەرووی قەیرانی کۆڤید ١٩ یە، هەر بۆیە بایدن پێنجشەممە داوای لە خەڵکی ئەمەریکا کرد کە هەر دووک ڤاکسێنان لە خۆیان بدەن.

دوکتور راشێل والنێسکی، بەرێوەبەری ناوەندەکان بۆ پێشگرتن و کونترولی نەخۆشی لە ئەمەریکا گوتی ئەگەر ئێستاش پێویستیتان بە هەر کام لە ڤاکسێنەکان یان ڤاکسێنی بە هێزکەر بیت ئەوە دەکرێت لە هەمان رۆژ لە خۆتانی بدەن کە ڤاکسنی ئانفولانزاتان لێدەدرێت.

ناوەندی پێشگرتن لە نەخۆشی پێشنیار دەکات کە ڤاکسێن لێدانی سالانە بۆ هەر کەسێک پێویستە بگرە لە منداڵی شە ش ساڵانەش. ئانفوڵانزا بە تایبەتی بۆ کەسانی بە ساڵاداچوو، منداڵانی ٥ ساڵانە، ئەوانەی گرفتەکانی بەردەوامی تەندروستی وەک شەکرە، تەنگە نەفەسی و نەخۆشی دڵیان هەیە و هەروەها بۆ خانمانی دوو گیان زۆر پێویستە.

ئەو ناوەندە چاوەروانی دەکات کۆمپانییەکان سازکردنی ڤاکسن ١٨٨ ملیون بۆ ٢٠٠ ملیون ڤاکسنی ئانفولانزا ئامادە بکەن.

XS
SM
MD
LG