Accessibility links

ئەمەریکا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی دەکات گەشت نەکەن بۆ فەڕەنسا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوای لە ئەمەریکیەکان کرد گەشت نەکەن بۆ فەڕەنسا، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئامۆژگاری هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کرد گەشت نەکەن بۆ فەڕەنسا، ئەوەش بەهۆی ئاگادارکردنەوەکانی ناوەندی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی ئەمەریکاوە.

ناوەندەکە وتی " ئەگەر هەر دەبێت گەشت بکەیت بۆ فەڕەنسا، دڵنیا ببەرەوە لەوەی بەرلە گەشتەکەت بەتەواوەتی ڤاکسینت وەرگرتبێت."

جێی ئاماژەیە فەڕەنسا ڕووبەڕووی شەپۆلی چوارەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتەوە، ڕۆژانە نزیکەی 20,000 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار دەکرێت، بەڵام حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان هێشتا کەمن بە بەراورد لەگەڵ سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەدا.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە 6 ملیۆن حاڵەتی توشبوون و 111,000 حاڵەتی گیان لەدەستدان لە فەڕەنسا تۆمارکراوە.

بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، 74 ملیۆن ژەمە ڤاکسین لە فەڕەنسا بەکارهێندراوە، هەروەها لە سەدا 55 ی هاوڵاتیانی هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG