Accessibility links

دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا ڕاپۆرت دەداتە بەرپرسان سەبارەت بە هەڕەشەکانی سەر هەڵبژاردنەکان


دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی ئەمەریکا وتی دەزگای هەواڵگری و دەزگای ئاسایش لەگەڵ گەورە بەرپرسانی هەڵبژاردنەکاندا کۆدبنەوە بەمەبەستی دیاریکردنی ئەو هەڕەشانەی کە دەوری هەڵبژاردنەکانیان داوە و هەروەها بۆ گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنە ئاسایشیانەی کە دەکرێت بگرێنە بەر بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان.

ئۆفیسی دەگای هەواڵگری نیشتیمانی وتی کۆبوونەوە نهێنییەکان بەشێکن لەو هەوڵانەی کە دەدرێن بۆ پاراستنی بنیادی سەرەکی هەڵبژاردنەکان بەتایبەتی لەگەڵ زیادبوونی مەترسییەکاندا.

ئۆفیسەکە وتیشی نوێنەرانی دەزگاکە و نوێنەرانی دەزگای لێکۆڵینەوە و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ ڕاپۆرتی خۆیان دەدەن بە بەرپرسانی ویلایەتەکان. ئەم سێ دەزگایەش بەرپرسیارێتییەکان بەسەر یەکتردا دابەش دەکەن بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوانەوە وتی بەرپرسانی ویلایەتەکان نموونەی نهێنی پیشان دەدەن لەسەر هەوڵە شکستخواردووەکان بۆ دەست وەردان لە سیستمی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و بە هەمان شێوە نموونەش لەسەر ئەو هەوڵانەی کە سەرکەوتوو بوون پیشان دەدەن. هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو ڕێوشوێنانە دەکەن کە دەکرێت بگرێنە بەر بۆ باشکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان.

دان کۆتسی بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی ڕوسیا و لایەنە بیانییەکانی دیکە لەوانەیە لەمساڵ و ساڵانی دواییشدا هێرش بکەنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا و ئەوروپا، ئاماژەشی بەوەدا مۆسکۆ پێی وایە ئەو هەوڵانەی ئەمدواییەی سەرکەوتوو بوون بۆ لەناوبردنی دیموکراسیەت لە ئەمەریکادا.

کۆتس لەم هەفتەیەدا بە ئەنجومەنی سیناتی وت " لەڕاستیدا ئەمەریکا بەرپەرچی ئەو هێرشانەی داوەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG