Accessibility links

گلێن یەنگکینی کۆماری پۆستی فەرمانڕوای ڤێرجینیا دەباتەوە


گلێن یەنگکنی کۆماری هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممەی بردەوە بۆ بوون بە فەرمانڕەوای داهاتووی ویلایەتی ڤێرجینیا لەو پێشبڕکێیەی کە لە سەرانسەری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە لە نزیکەوە چاودێری دەکرا.

ئەو سیاسەتمەدارە نوێیە توانی تێری مکئاڵفی دیموکرات و فەرمانڕەوای پێشووی ڤێرجینیا شکست پێبهێنێت، %51 ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە لە کاتێکدا زۆربەی دەنگەکانی ویلایەتەکە ژمێردراون.

بەر لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی سێشەممە هەردوو کاندید تیشکیان خستبووە سەر گرنگیان بۆ سەر دیمەنی سیاسەتی نیشتمانی لە کاتێکدا هەڵبژاردنی کۆنگرێس کە بە مێدتێرم ناسراوە لە ساڵی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

لە ئێستادا دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی نوێنەران و سیناتیش بە ئاستەم زۆرینەن. و لە دەستدانی هەرکامێکیان یان هەردووکی کارەکانی سەرۆک جۆو بایدنی دیموکرات بۆ بەدەستهێنانی کارنامەی یاساکانی سەختتر دەکات.

ئەنجامەکانی ڤێرجینیا ئاماژە بە نوێترین گۆڕانکاری لە پشتیوانییەکان دەکات پاش ئەوەی لە ڕاوەرگرتنێکی مانگی ڕابردوو نیشان درا کە پشتیوانی بۆ مکئاڵف زیاتر بوو. بەڵام ئەو پشتیوانییە لەگەڵ دابەزینی ڕێژەی پەسەند کردنی بایدن لە ناو وڵات کەمی کرد.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ڕابردوو بایدن بە جیاوازی 10 خاڵ لە ڤێرجینیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

بە پێی ڕاوەرگرتنێکی ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتد لە نێو دەنگدەرانی ڤێرجینیا، نزیکەی یەک لەسەر سێی دەنگدەران گوتویانە ئابوری گرنگترین بابەت بووە بەلایانەوە و پاش ئەوەش %17 ی دەنگدەران گوتویانە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و %14 بابەتی پەروەردەیان هەڵبژاردووە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەش ژماردنەی دەنگەکان بۆ فەرمانڕەوای ویلایەتی نیوجێرسی بەردەوام بوو کە لەوێ پێشبڕکێکە لە نێوان فەرمانڕەوای ئێستا فل مورفی دیموکرات و جاک سایترێلییە. ئەگەر مورفی سەربکەوێت ئەوا دەبێتە یەکەم فەرمانڕەوای دیموکرات لە ماوەی 44 ساڵی ڕابردوودا لەو ویلایەتەدا دوو جار لەسەر یەک هەڵبژێردرێتەوە.

XS
SM
MD
LG