Accessibility links

لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 3000 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا تۆماردەکرێت


زانکۆی جۆنز هۆپکینز وتی لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 3200 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و نزیکەی 250هەزار کەسیش توشی ڤایرۆسەکە بوون.

زانکۆی جۆنز هۆپکینز وتی لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی چوارشەممەوە بۆ 20:30 خولەکی ئێوارەی پێنجشەممە 3.249 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا تۆمارکراوە و 247,544 توشی ڤایرۆسەکە بوون.

لە ماوەی 10ڕۆژی ڕابردوودا ئەمە چوارەمین جارە لە ئەمەریکا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە یەک ڕۆژدا 3000 حاڵەت تێدەپەڕێنێت.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە زیاتر لە 17 ملیۆن کەس لە ئەمەریکا توشی ڤایرۆسەکە بوون.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG