Accessibility links

لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 2500 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە ئەمەریکا زیاتر لە 2500 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش لە مانگی چوارەوە زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانە لە ماوەی یەک ڕۆژدا لە ئەمەریکا.

لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ئەمەریکا 2562 حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆمارکردووە و زیاتر لە 180,000 کەسی دیکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئەمەریکا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین ژمارەی توشبوو و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە و ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە کۆی حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە 270,450 حاڵەت.

هەروەها کۆی ژمارەی توشبووانیش لەو وڵاتەدا گەیشتە زیاتر لە 13,7 ملیۆن کەس.

سەرجاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG