سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێنجشەممە گوتی وڵاتەکە لە کۆنتڕۆڵکردنی پەتای ڤایروسی کورۆنا دا "لە بوارێکی راست دا" دەچێتە پێش، لە دەمێکدا شێلگیرانە پشتیوانی لە رێنوماییەکان بۆ ڤاکسێنە کردن دەکات کە خۆی و ژمارەیەک لە کومپانێانیە گەورەکان خەریکن وەک بڕیار بیچەسپێنن.
بایدن لە کۆشکی سپی گوتی دەوری ٦٦ ملیۆن لە خەڵکی ئەمەریکا هێشتا ڤاکسێنە نەکراون، کە لە مانگی حەوتی ئەو ساڵ ١٠٠ ملیۆن کەس بوون.
لە سەرانسەری ئەمەریکا، رێژەی کەیسەکان، ناردنیان بۆ نەخۆشخانەکان و ژمارەی مەرگ لە دابەزین دایە.
بایدن فەرمانی داوە ناوەندەکانی کار و پیشە لە ئەمەریکا ئەوانەی ژمارەی کرێکار و کارمەندانیان ١٠٠ کەس یان زیاترن پێوستە کە ڤاکسێنە بکرین یان بەردەوام بۆ ئەگەری کۆڤید ١٩ تاقیکردنەوەی پزشکییان لە سەر بکریت، ئەگەر چی دەستوری بایدن چەندین حەوتووی ماوە بۆ ئەوەی بە کردەوە جێ بە جێ بکریت و بچەسپێندرێت.
بەر لە ئەمەش، باید دەستوری داوە هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا ڤاکسێنە بکرێن لە گەڵ ٢ ملیۆن و پێنج سەد هەزار کارمەند کە لە بەشی فێدڕال دا کاری مەدەنی ئەنجام دەدەن.
نزیکەی ١٨٨ ملیۆن لە سەرجەم ٣٣٢ ملیۆن دانیشتوانی ئەمەریکا بە تەواوی ڤاکسێنەکراون کە ئەمەش بە گوێرەی ناوەندەکانی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵ و پێشگرتن لە نەخۆشیە و هەروەها ٩ ملیۆن کەس ڤاکسنی بە هێزکەریان لێداراوە.
زیاتر لە ٧١٦،٠٠٠ کەس لە ئەمەریکا گیانیان لە دەستداوە دوای ئەوەی لە ماوەی ١٩ مانگی رابردوو دا تووشی ئەو ڤایروسە بوون و رۆژانە نزیکەی ٩٠،٠٠٠ کەسیبە پێی راپۆرت دەیگریتەوە، ئەگەر چی هەم ئەوانەی تازە پێی دەمرن و هەم تازە ئەم نەخۆشیە دەیگرنەوە ئێستا بۆ ماوەی مانگێکە لە دابەزین دایە.