Accessibility links

لە داهاتوویەکی نزیکدا کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە وهانی چین دووبارە دەکرێتەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە چین ڕایگەیاند ئەمەریکا بەمزووانە ئەرکەکانی لە کونسوڵخانەی شاری وهانی چین دەست پێدەکاتەوە کە ساڵی ڕابردوو ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو شارەوە سەریهەڵدا.

بەرپرسی پەیوەندیی گشتی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە چین فرانک ویتەیکەر لە ئیمەیڵێکدا بۆ ڕۆیتەرز دەڵێت " باڵیۆزی ئەمەریکا لە چین تێری برانستاد نیازی هەیە بەمزووانە کونسوڵخانەکەی وهان دووبارە بکاتەوە."

دوای ئەوەی حکومەتی چین شاری وهانی داخست بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆتای مانگی یەکدا کارمەندانی کونسوڵخانەکە و خێزانەکانیانی لەو شارە کشاندەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG