Accessibility links

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕەخنە لە تورکیا دەگرن سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا


ئەندامانی دیموکراتەکان و کۆمارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا داوایان لە تورکیا کرد دەستبەرداری کڕینی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسی ئێس 400 ببێت، ئەمەش لەنوێترین هەوڵەکانی کۆنگرێسدا دوای ئەوەی ئەنقەرە ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لەسەر گرێبەستی کڕینی سیستمەکە لە ڕوسیا.

ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پڕۆژە بڕیارێکیان پێشکەش کرد کە تیایدا داوا لە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەکات خۆی بەدووربگرێت لە هەر پەیوەندییەکی سەربازیی لەگەڵ ڕوسیادا کە ببێتە هۆی ئەوەی پەیوەندیەکانی نێوان ئەمەریکا و تورکیا و ڕۆڵی ئەنقەرە لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا بکەوێتە مەترسییەوە.

سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئیلیەت ئەینجڵ وتی " هاوڕێیەتیکردن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا جێی قبوڵکردن نیە."

بەرپرسانی ئەمەریکی داوایان لە تورکیا کردووە گرێبەستی کڕینی ئێس 400 لە ڕوسیا هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر نا ئەوا ئەمەریکا چیتر فڕۆکەی ئێف 35 بۆ تورکیا نانێرێت و لە پڕۆگرامی دروستکردنەکەی دەریدەکات. هەروەها دەشڵێن پلانی تورکیا بۆ کڕینی ئێس 400 پارێزراوی فڕۆکەکانی ئێف 35 دەخاتە مەترسییەوە و دەیانەوێت تورکیا سیستمی بەرگری موشەکی ئەمەریکی بکڕێت لەجیاتی سیستمی ڕوسی.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG