Accessibility links

کۆشکی سپی: ئەمەریکا نیگەرانی خۆی بۆ کوبا دەربڕیوە سەبارەت بە بوونی بنکەی سیخوڕی چین لەو وڵاتەدا

وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کیربی
وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کیربی

وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کیربی دەڵێت ئەمەریکا نیگەرانییەکانی خۆی بۆ کوبا دەربڕیوە سەبارەت بە بوونی بنکەیەکی چالاکییە سیخوڕییەکانی چین لەسەر خاکی کوبا.

کیربی وتی پەیوەندییەکانی ئەمەریکا لەگەڵ چیندا لە ئێستادا گرژییان تێدایە، بەڵام سەرۆک بایدن پابەندە بە هێشتنەوەی هێڵەکانی پەیوەندیی نێوان دوو وڵاتەکە بە کراوەیی.

کیربی لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی وت پێشبینی ناکات ڕاپۆرتەکانی ئەمدواییانە سەبارەت بە بنکەی سیخوڕیی چین لە کوبا کاریگەریی لەسەر پلانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن هەبێت بۆ چین لەم هەفتەیەدا.

وتی " تێدەگەین کە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ چیندا لە ئێستادا گرژییان تێدایە، هیچ شتێکیش نەگۆڕاوە سەبارەت بەو ڕاستییەی کە سەرۆک دەیەوێت هێڵەکانی پەیوەندیی نێوان ئەمەریکا و کۆماری گەلی چین بە کراوەیی بهێڵێتەوە."

هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵ لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە بڵاویکردەوە هەوڵێکی نوێی سیخوڕیکردنی چین لە کوباوە لە ئارادایە. ڕۆژی دووشەممە چین ڕەتی کردەوە کوبای وەکو بنکەیەکی سیخوڕیکردن بەکارهێنابێت.

ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن بە ڕۆژنامەنووسانی وت هەوڵەکانی چین لە کوبا بەشێکن لە هەوڵە جیهانییەکانی چین بۆ فراوانکردنی بوونی خۆی لە دەرەوە، بەڵام کارەکانی ئەمەریکا لە دوای دەستبەکاربوونی سەرۆک بایدنەوە وەکو سەرۆکی ئەمەریکا " ئەم هەوڵەی خاو کردۆتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG