Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکا: ماوەیەک دەبێت چین لە کوباوە سیخوڕی دەکات


بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا دەڵێت ماوەیەک دەبێت چین لە کوباوە سیخوڕی دەکات و لە ساڵی 2019 دا دامەزراوە هەواڵگرییەکانی لە کوبا نوێ کردووەتەوە.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵ ڕۆژی پێنجشەممە بڵاویکردەوە چین ڕێککەوتنێکی نهێنی لەگەڵ کوبادا واژۆ کردووە بۆ دامەزراندنی گوێگرتنێکی ئەلیکترۆنی لە دوورگەکەدا کە 160 کم لە فلۆریداوە دوورە، بەڵام حکومەتەکانی ئەمەریکا و کوبا گومانییان هەیە لەسەر ڕاپۆرتەکەی ڕۆژنامەکە.

بەرپرسەکەی ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی تایبەتمەندی میدیاکان " لەگەڵ تێگەیشتنی ئێمەدا ناگونجێن "، بەڵام بە دیاریکراوی ئاماژەی بەوە نەدا ڕاپۆرتەکە هەڵەکەی لە چیدا بووە یاخود بە وردەکارییەوە باسی لەوە نەکرد کە ئایا چین هەوڵیداوە دامەزراوەیەکی گوێگرتنی ئەلیکترۆنی لە کوبا دروست بکات یاخود نا.

بەرپرسەکە وتیشی پرسەکە لە پێش سەرۆکایەتییەکەی بایدنەوە هەبووە، بە هەمان شێوە هەوڵەکانی پەکینیش بۆ پتەوکردنی ژێرخانی هەواڵگرییەکانی لە سەرانسەری جیهاندا.

وتیشی " ئەمە پرسێکی بەردەوامە و پێشهاتێکی نوێ نیە. کۆماری گەلی چین لە ساڵی 2019 دا دامەزراوەکانی زانیارییە هەواڵگرییەکانی لە کوبا نوێ کردۆتەوە. ئەمە بە باشی لە تۆماری هەواڵگریدا ئاماژەی پێدراوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG