Accessibility links

بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن ڕێوشوێنی زیاتر دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو لە زانکۆکان و پاراستنی جووەکاندا


کۆشکی سپی ڕایگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی یادی هۆڵۆکۆستدا بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و هاریس چەندین ڕێوشوێنی نوێیان ڕاگەیاند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو لە ئەمەریکادا. سەرۆکی ئەمەریکا وتارێک لەو یادەدا پێشکەش کرد و جەختی لە بەرپرسیارێتییە پیرۆزەکەی ئەمەریکا کردەوە بەرامبەر گەلی جوو.

یادەکەی ئەم ساڵ لە کاتێکدایە کە چەکدارانی گروپی تیرۆریستی حەماس لە 7 ی مانگی دە دا هێرشییان کردە سەر ئیسڕائیل و لە ئاکامدا زیاتر لە 1200 کەسی ئیسرائیلی و بیانی کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش کە ژمارەیەکیان منداڵن لەلایەن حەماسەوە بە بارمەتە بران. ئەو ڕۆژە بە کوشندەترین ڕۆژ بۆ جووەکان دادەنرێت لە دوای هۆلۆکۆستەوە. لەو کاتەوە ژمارەیەکی زۆر لە حاڵەتی هەستی دژە جوو لە وڵاتەکەدا تۆمار کراون، لەمدواییانەشدا لە ماوەی خۆپیشاندانەکاندا لە زانکۆکانی سەرانسەری وڵاتەکەدا توندوتیژیی و ڕق دژی جووەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادییان کردووە.

ڕێوشوێنەکانی ئەمڕۆ لەسەر ستراتیژی نیشتمانی سەرۆک بایدن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو بونیادنراون. ستراتیژییەکە ڕێوشوێنێکی گشتگیر و هەوڵێکی بە پەرۆشی حکومەتی ئەمەریکا لە خۆدەگرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو کە لە مێژووی ئەمەریکادا نەبیندراوە. ستراتیژییەکە 100 ڕێوشوێنی بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و هاریس لە خۆدەگرێت، ئەوەش لە پێناو وەستان بە ڕووی هەستی دژە جوودا لە ئەمەریکادا.

هەروەها 100 داوای تێدایە بۆ کۆنگرێس و حکومەتە ناوخۆیی و ویلایەتەکان و کۆمپانیاکان و سەکۆکانی تەکنەلۆجیا و خوێندکاران و مامۆستایان و کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕابەرانی ئایینی و ئەوانی دیکە. هەروەها داوای لە وەزارەتەکانی داد و ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکای کردووە ئاسایشێکی زیاتر بۆ دامەزراوە جووەکان دابین بکەن.

بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و هاریس ڕێوشوێنی توندییان گرتووەتەبەر بۆ جێبەجێکردنی ستراتیژییەکە و وەستان دژی ڕق و کینەکان بە هەموو شێوازەکانییانەوە، بە تایبەتی لە نێوەندی هێرشەکانی 7 ی مانگی 10 دا. سەرۆک بایدن 400 ملیۆن دۆلاری دیکەی دابین کردووە بۆ پڕۆگرامی قازانج نەویستی دابینکردنی ئاسایش، کە ئاسایش و مەشقی ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان و پەرستگاکان و زانکۆکان و ناوەندەکانی کۆمەڵگەکانیش دابین دەکات. ئەم پارەیەش گرنگ بووە بۆ ئاسایشی دامەزراوەکانی جووەکان. بۆ نموونە، هەفتەی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتییەکەی بایدن و هاریس ڕێنماییەکی نارد بۆ سەرکردایەتییەکانی زیاتر لە 5000 کۆلێژ و زانکۆکان، کە زانیاری تێدا بووە لەسەر چۆنێتی باشکردنی پارێزراوی زانکۆکانییان، ڕێنماییەکە لەلایەن وەزارەتەکانی داد و ئاسایشی ناوخۆ و خوێندنەوە بووە.

ئۆفیسی مافە مەدەنییەکانی وەزارەتی خوێندن ڕێنماییەکی نوێی بڵاوکردەوە بۆ سەرجەم قوتابخانە و زانکۆکان لە وڵاتەکەدا، لە ڕێنماییەکەدا نموونەی حاڵەتی هەستی دژە جووی تێدایە، هەروەها باس لە شێوازەکانی دیکەی ڕق دەکات کە دەکرێت ببنە هۆی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر پێشێلکردنی بەندی مافە مەدەنییەکانی ساڵی 1964 دەستووری ئەمەریکا. مەبەست لەم ڕێنماییە دڵنیابوونەوەیە لەوەی کە کۆلێژ و زانکۆکان کارێکی باشتر بکەن لە پاراستنی خوێندکارە جووەکان و سەرجەم خوێندکارەکانی دیکەیاندا.

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ لەگەڵ دەزگا ناوخۆییەکاندا کار دەکات بۆ دروستکردنی ڕێنماییەک لەسەر پارێزراویی زانکۆ و کۆلێژەکان.

وەزارەتەکە باشترین ڕێگەکان دەخاتە ڕوو بۆ ڕێگریکردن لە توندوتیژی و تیرۆر، ئەمەش بە مەبەستی کەمکردنەوەی هێرشەکان. دەزگا فیدڕاڵییەکانیش هەوڵەکانییان زیاد دەکەن بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ترسەدا کە کۆمەڵگە بە ئامانجکراوەکان هەستی پێدەکەن و دڵنیابوونەوە لەوەی سەرجەم سەرچاوەکان لەلایەن هەموو کۆمەڵگەکانەوە لە کاتی پێویستیدا ئاشکرا و ڕوون بن.

هەروەها ئۆفیسی نوێنەری تایبەت بۆ چاودێریکردن و ڕووبەڕووبوونەوەی هەستی دژە جوو لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا داوا لە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا دەکات باشترین ڕێگاکان بدۆزنەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتەکانی هەستی دژە جوو لە ئۆنلاین. وەزارەتەکان و دەزگاکان بەردەوام دەبن لە دابینکردنی زانیاریی پەیوەندیدار بە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆجیا.

سەرچاوە/ کۆشکی سپی.

XS
SM
MD
LG