Accessibility links

مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمەریکا و کۆریای باشوور


وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور دەڵێت ڕۆژی دووشەممە ئەمەریکا فڕۆکەی بۆمبڕێژی B-52 ی ڕەوانە کردووە بۆ بەشداریکردن لە مەشقە سەربازییە هاوبەشەکاندا لەگەڵ کۆریای باشوور، ئەمەش لە دەرخستنێکی هێزدا دژی هەڕەشە ئەتۆمی و موشەکییەکانی کۆریای باکوور.

فڕۆکەی B-52 دەتوانێت چەکی ئەتۆمی هەڵبگرێت.

مەشقەکە پێش مەشقە بەرفراوانە گەورەکەی نێوان دوو وڵاتەکەدا دێت کە بڕیارە دواتر لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت.

کۆریای باکوور هەمیشە داوای کردووە ئەو مەشقە سەربازییە هاوبەشانە ڕابگیرێن، دەڵێت ئامادەکارین بۆ داگیرکاری.

لە ڕابردوودا مەشقەکان ڕووبەڕووی وەڵامی توندی کۆریای باکوور بوونەتەوە، لەوانەش تاقیکردنەوەی موشەکەکان و هەڕەشەی ئەتۆمی، ڕۆژی یەکشەممەش وەزارەتی دەرەوەی کۆریای باکوور داوای کرد دەستبەجێ مەشقە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان کۆریای باشوور و ئەمەریکا ڕابگیرێت، وتی ئەو مەشقانە دەبنە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

لە کاتێکدا کە دانوستانەکانی داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا چەقییان بەستووە، ساڵی ڕابردوو کۆریای باکوور ژمارەیەک موشەکی تاقیکردەوە. دوای ئەوەی کۆریای باشوور ڕێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لابرد، ئەمەریکا و کۆریای باشوور مەشقە هاوبەشە بەرفراوانەکانیان دەستپێکردەوە.

وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا وتی وڵاتەکە و ئەمەریکا " لە ڕێی هێز و زیادکردنی مەشقەکانەوە ئاشتی دەخەنەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG