Accessibility links

دوای هەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕۆو ڤی وەید، ژمارەی لە باربردنی منداڵ لە ئەمەریکا زیادیکردووە


لە سێ مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا لە باربردن لە ئەمەریکا تۆزێک باوتر بوو بە بەراورد لەگەڵ ئەو ماوەیەی پێش ئەوەی دادگای باڵای ئەمەریکا یاسای ڕۆو ڤی وەید لاببات و ڕێگەی خۆشکرد لەبەردەم ویلایەتەکاندا بۆ سەپاندنی قەدەغەکردنی لە باربردن.

هۆکاری سەرەکی بۆ زیادبوونی لە باربردنی منداڵ لە ئەمەریکا ئەوە بووە کە هەندێک لەو ویلایەتانەی کە دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵییان کردوون یاسایان دەرکردووە بۆ پاراستنی ئەو پزیشکانەی کە لە دوورەوە دەرمانی لە باربردنی منداڵ بۆ ئەو نەخۆشانە دەنووسن کە لە ویلایەتێکدان لە باربردنییان تێدا قەدەغەیە، ئەمەش بەپێی ڕاپۆرتی ویکاونت سۆسایەتی فامیلی پلانین، کە پشتگیری لە لە باربردن دەکات.

داتاکە پێش هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی مانگی یانزە دێت کە لایەنگران لە مافی لە باربردن هیوادارن پرسەکە دەنگدەران ناچار بکات دەنگ بدەن. لە هەندێک لە شوێنەکاندا دەنگدەران دەرفەتێکییان دەبێت بۆ پشتیوانیکردن یاخود ڕەتکردنەوەی پاراستنی لە باربردن لەسەر ئاستی ویلایەتەکان.

ڕاپۆرتەکەی ویکاونت کە لە مانگی چواری ساڵی 2022 ەوە داتا کۆدەکاتەوە، پیشانی دەدات کە چۆن ئەوانەی لە باربردن دابین دەکەن و ئەوانەشی کە هەوڵی لە باربردن دەدەن خۆیان لەگەڵ یاسا گۆڕاوەکاندا گونجاندووە.

ڕاپرسییەکە دەریخستووە کە ژمارەی لە باربردنەکان لەو ویلایەتانەدا کە لە باربردن لە سەرجەم قۆناغەکانی دووگیانیدا قەدەغە دەکەن دابەزیوە بۆ سفر، هەروەها لەو شوێنانەشدا کە لە دوای هەفتەی شەشەمی دووگیانییەوە قەدەغەی دەکەن نیوە کەمی کردووە. 40 ویلایەت قەدەغەکردنی لە باربردن لە سەرجەم قۆناغەکانی دووگیانیدا قەدەغە دەکەن، چوار ویلایەتی دیکە دوای هەفتەی شەشەمی دووگیانی لە باربردن قەدەغە دەکەن.

بەڵام ژمارەی لە باربردنەکان لەو ویلایەتانەدا کە ڕێگە بە لە باربردن دەدەن بە شێوەیەکی بەرچاو زیادییان کردووە، بە تایبەتی لە ویلایەتەکانی وەکو ئێلینوەی و کانساس و نیو مەکسیکۆ.

دەرمانەکانی لە باربردن و پەیوەندیکردن بە پزیشکەکانەوە لە دوورەوە ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە زیادبوونی لە باربردنەکاندا. لە مانگی سێدا پزیشکەکان لەو ویلایەتانەی کە یاسا دەیانپارێزێت بۆ نوسینی دەرمانی لە باربردن لە دوورەوە دەرمانییان بۆ نزیکەی 10,000 نەخۆش لەو ویلایەتانەدا نوسیوە کە لە باربردن قەدەغەیە تێیاندا یاخود کۆتوبەندی لەسەرە، ئەوەش دەکاتە یەک لەسەر 10 ی سەرجەم لە باربردنەکانە لە ئەمەریکادا.

یاساکان بۆ پاراستنی پزیشکان بۆ ئەوەی بتوانن لە دوورەوە دەرمانی لە باربردن بنووسن، ساڵی ڕابردوو لە هەندێک لە ویلایەتەکانی دیموکراتەکان جێبەجێ کرا.

ئوشما ئوپادهیای پڕۆفیسۆر لە بەشی پزیشکی زانکۆی کالیفۆرنیا، سان فرانسیسکۆ کە بە هاوبەشی ڕابەرایەتی ویکاونت دەکات، وتی " ئەوە قورسایی سەر شانی کلینیکەکان کەم دەکاتەوە. شوێنی زیاتر دروست دەکات بۆ ئەو کەسانەی کە دێن بۆ کلینیکەکان."

یەکێک لەو ویلایەتانەی کە ژمارەی لە باربردنەکان زیادیکردووە تێیدا فلۆریدا بووە. ئەوە لە مانگی چواردا گۆڕا کاتێک لە باربردنی منداڵ لە دوای شەشەم هەفتەی دووگیانییەوە جێبەجێکرا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG