Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا: هەندێک لە ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکە کەم دەکرێنەوە


سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی لە ئێستادا ڕێوشوێنەکانی داخستنی گشتی وڵاتەکە هەڵناوەشێندرێتەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەدا پلان هەیە قۆناغ بە قۆناغ ڕێوشوێنەکان کەم بکرێنەوە.

جۆنسن لە وتارێکدا وتی " کۆتایی هێنان بە ڕێوشوێنەکان داخستنی گشتی وڵاتەکە لەم هەفتەیەدا گونجاو نیە، لەجیاتی ئەوە، سەرەتا هەنگاوی ورد دەنێین بۆ کەمکردنەوەی ڕێوشوێنەکانمان."

وتیشی لە ڕۆژی دووشەممەوە داوا لەو خەڵکانە دەکرێت کە ناتوانن لە ماڵەکانی خۆیانەوە کار بکەن بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، هەروەها ڕێگە بە خەڵکیش دەدرێت بچێتە دەرەوە بەڵام دەبێت پابەندی ڕێنماییەکان بن.

وتی " دەتوانیت لە پارکەکەی نزیک خۆتانەوە دانیشیت، دەشتوانیت بە ئوتومبێل بڕۆیت بۆ ئەو شوێنانەی مەبەستتە، دەشتوانیت وەرزش بکەیت بەڵام تەنها لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەتدا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG