Accessibility links

بەرپرسی تەندروستی بەڕیتانیا: ئۆمیکرۆن هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدارە


بەرپرسی باڵای تەندروستی بەڕیتانیا کریس ویتی
بەرپرسی باڵای تەندروستی بەڕیتانیا کریس ویتی

بەرپرسی باڵای تەندروستی بەڕیتانیا کریس ویتی وتی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیداری دروستکردووە و ئەوەی بەرپرسانی تەندروستی سەبارەت بە ئۆمیکرۆن دەیزانن " خراپە ".

ویتی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئەمە لە ئێستادا هەڕەشەیەکی زۆر مەترسیدارە، هەڕەشەکە چەند گەورە بێت، هێشتا هەندێک شت هەیە نایزانین، بەڵام ئەوەی دەیزانین خراپە."

وتیشی " مەترسیدارترینی ئەوەیە ئەم جۆرە خێراییەکەیەتی لە بڵاوبوونەوەدا، بە خێراییەکی زۆر ئاشکرا دەجوڵێت."

ئاماژەشی بەوەدا " ئەمجارە هەندێک شتمان هەیە کە لە قازانجمانە، لەوانەش گرنگترینیان هەبوونی ڤاکسینی کاریگەرە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG