وەزیری کلتوری بەڕیتانیا ئۆلیڤەر داودن دەڵێت بەڕیتانیا هێشتا هیچ جێگرەوەیەکی بۆ کەرەنتین کردنی گەشتیارانی ئەو وڵاتانە نیە کە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا دووبارە زیایکردۆتەوە.
بەڕیتانیا فەرمانی کردووە بە کەرەنتین کردنی گەشتیارانی ئیسپانیا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ، ئەمەش بووە هۆی دروستکردنی کێشە و ئاڵۆزی بۆ هێڵە ئاسمانی و کۆمپانیا گەشتیارییەکان.
ئۆلیڤەر داودن بە ڕادیۆی بی بی س وت " ناتوانین دووبارە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانەوە بهێنینەوە کە حاڵەتەکانی توشبوون تیایاندا زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەوە ئەو ڕێوشوێنەمان بەسەر گەشتیارانی ئیسپانیادا سەپاندووە."
وتیشی " سەیری هەموو بژاردەکانمان دەکەین چونکە دەمانەوێت کەمترین کاریگەری خراپی هەبێت."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز