Accessibility links

بەڕیتانیا دووبارە داخستنی گشتی وڵاتەکە ڕادەگەیەنێت


ڕۆژی سێشەممە بەڕیتانیا دووبارە داخستنی گشتی لە سەرانسەری وڵاتەکەدا ڕاگەیاند، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکات سەرهەڵدانی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا.

لە ئەوروپادا بەڕیتانیا کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 75 هەزار حاڵەتی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمارکردووە، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە. دوای ئەوەش کە جۆرێکی نوێی ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا سەریهەڵدا، ڕەوشەکە خراپتربوو، هەروەها بووە هۆی ئەوەی ژمارەی توشبووان بە خێرایی زیاد ببێت.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن جەختی لەوە کردەوە " ڕوون و ئاشکرایە دەبێت هەوڵی زیاتر بدەین." هەروەها داخستنی سەرانسەری وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

ڕێوشوێنە نوێیەکە لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە دەست پێدەکات تاوەکو ناوەڕاستی مانگی دوو، هەروەها لە ڕۆژی سێشەممەوە خوێندنگاکان دادەخرێن.

بەڵام سکۆتلەندا کە دەکەوێتە باکووری بەڕیتانیاوە لە ڕۆژی سێشەممەوە داخستنەکە دەست پێدەکات و خوێندنگاکان دادەخرێن، هەریەک لە وێڵز و ئێرلەندای باکوور پێشتر دوای تەواوبوونی کریسمس داخستنی گشتیان ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG