Accessibility links

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بەمەبەستی پشکینی تەندروستی لە نەخۆشخانەیە


ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا ڕایگەیاند بۆریس جۆنسن بەمەبەستی پشکنینی زیاتر لە نەخۆشخانەیە، لەکاتێکدا نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوام زیاد دەکەن تیایدا. ئەمەش دوای 10 ڕۆژ لە توشبوونی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە بەیاننامەکەی ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەڕیتانیادا هاتووە دەڵێت " بەپێی ئامۆژگاری پزیشکەکان، سەرۆک وەزیر چووە بۆ نەخۆشخانە. ئەمەش بۆ ئامادەباشییە چونکە دوای 10 ڕۆژ لە توشبوونی بە ڤایرۆسەکە، هێشتا نیشانەکانی ڤایرۆسەکە لەسەر سەرۆک وەزیر دەردەکەون."

هاوکات ڕابەری پارتی کاری ئۆپۆزسیۆنی بەڕیتانیا کیەر ستارمەر وتی " هیوادارم سەرۆک وەزیر باش بێت و بەزووترین کات چاک ببێتەوە."

لەلایەکی دیکەشەوە وەزیری دەرەوەی پێشووی بەڕیتانیا جێرێمی هەنت وتی " ناکۆکییە سیاسییەکان هەرچیەک بن لە ئێستادا گرنگ نیە و ئێستا هەموو وڵاتەکە یەکگرتووە و دەمانەوێت سەرۆک وەزیرەکەمان بەزووترین کات باش ببێتەوە."

وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا نیکۆلا ستورگینیش لەلای خۆیەوە وتی " هیوای زوو چاکبوونەوە دەخوام بۆ سەرۆک وەزیر."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG