Accessibility links

توێژینەوە: جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە بەڕیتانیا


زانایان لە توێژینەوەیەکدا هۆشیاری دەدەن لەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەدا 56 لە جۆرە کۆنەکەی زیاتر و خێراتر دەگوازرێتەوە لە بەڕیتانیادا.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی لەندەن بڵاوکراوەتەوە جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕیتانیا لە مانگی یانزەدا بڵاوبۆوە پێدەچێت لە ساڵی داهاتوودا حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان و ژمارەی ئەوانەشی کە پێویستە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن زیاتر بکات.

توێژەرەوان کە زیاتر سەنگیان خستۆتەسەر باشووری ڕۆژهەڵاتی بەڕیتانیا و لەندەن دەڵێن هێشتا دڵنیا نین لەوەی ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسەکە لەوەی پێشتر کوشندەتر بێت یاخود نا.

وتیشیان " لەگەڵ ئەوەشدا خێراتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێدەچێت ببێتە هۆی کارەساتی زیاتر، پێشبینی دەکرێت حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان و ئەوانەشی کە پێویستە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان بکرێن لە ساڵی 2021 دا زیاتر ببن."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG