Accessibility links

ئیماڕات هەزاران بەشە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەشی فەڵەستینیەکان دەکات


بەپێی وتەی شایەتحاڵان و بەرپرسان ڕۆژی یەکشەممە ئیماڕات نزیکەی 20 هەزار بەشە ڤاکسینی سپۆتنیک-ڤی ڕوسی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕەوانەی کەرتی غەزەی فەڵەستین کردووە.

بەرپرسێکی سەر بە بزوتنەوەی فەتح محەمەد دەحلان کە دانیشتووی ئیماڕاتە لە بەیاننامەیەکدا وتی ڤاکسینەکان تایبەت دەکرێن بۆ " تیمەکانی تەندروستی."

پێشتر دەحلان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک جەختی لەوە کردەوە " یەکەمین باری ڤاکسینەکان لەڕێگەیدایە بۆ کەرتی غەزە و ئیماڕات ئەو ڤاکسینانەی بەخشیوە."

بەپێی دەحلان، " لە ئێستادا 20 هەزار بەشە ڤاکسینی سپۆتنیک- ڤی ڕوسی ڕەوانەی کەرتی غەزە کراوە."

وەزارەتی تەندروستی لە غەزە ڕایگەیاند بەیانی ڕۆژی دووشەممە هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینەکە لە غەزە دەستپێدەکات، سەرەتاش دەدرێت بەو کەسانەی کە چاندنی ئەندامێکی لەشیان بۆ کراوە یاخود گورچیلەیان لەکارکەوتووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG