Accessibility links

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا دوو توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن


کاربەدەستانی تەندروستی ئەمەریکا وتیان لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریکا دوو کەس کە پێشتر توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستدا، ئەمەش یەکەمین گیان لەدەستدانە لە ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.

بەڕێوبەرایەتی تەندروستی فلۆریدا وتی دوو کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و هەردووکیان تەمەنیان لە حەفتاکاندا بووە و گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە. بەمەش کۆی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە ئەمەریکا بووە 16 کەس.

بەپێی بەیاننامەکەی بەڕێوبەرایەتی تەندروستی فلۆریدا یەکێک لەو دوو کەسەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە لە شارۆچکەی سانتا ڕۆس لە فلۆریدا نەخۆشی دیکەی هەبووە، هەروەها ئاماژەشی بەوەدا گیان لەدەستدانی دووەم کەسێکی بەتەمەن بووە لە شارۆچکەی لی لە ناوچەی فۆرت مایەرز.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە نەدراوە ئەم دوو کەسە گەشتیان بۆ چی وڵاتێک کردووە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG