Accessibility links

تورکیا دەڵێت پێنج کەشتی دیکەی بارهەڵگری دانەوێڵە بەندەرەکانی ئۆکرانیا جێدەهێڵن


وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت بەپێی ڕێکەوتنی هەناردەکردنی گەنم کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت پێنج کەشتی دیکەی بارە گەنم بەندەرەکانی ئۆکرانیایان جێهێشتووە، سێ کەشتیان لە بەندەری چۆرنۆمۆرسک بوون و دوانی دیکەیان لە بەندەری پیڤدێنی بوون.

ئاماژەشی بەوەدا بڕیارە چوار کەشتی دیکە ڕۆژی سێشەممە لە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە ئیستەنبوڵ پشکنینیان بۆ بکرێت، ناوەندەکە لەلایەن ڕووسیا و تورکیا و ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دامەزرێندراوە و پشکنین بۆ ئەو کەشتیە بارانە دەکات کە گەنم و بەرهەمە خۆراکییەکانی ئۆکرانیا دەگوازنەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.

بەپێی داتاکانی ڕیفینیتیڤ ئیکۆن، یەکێک لەو کەشتییانەی کە ڕۆژی سێشەممە بەندەرەکەی ئۆکرانیای جێهێشتووە برەیڤ کۆماندەر بووە، کە لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا یەکەمین باری یارمەتی خۆراکی لە ئۆکرانیاوە دەبات بۆ ئەفریکا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG