سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان وتی هەفتەی داهاتوو قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا ڕادەگەیەندرێت لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی تورکیا دوای کۆبوونەوەکەی حکومەت ئەم ڕاگەیەندراوەی بڵاوکردەوە، ئەمەش دوای ئەوە دێت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا 31 هەرێم لە تورکیا داخران.
قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ماوەی ڕابردوودا 48 کاتژمێری خایاند و کۆمەڵێک شاری گەورەی تورکیای گرتەوە، لەوانەش ئیستەنبوڵ کە 16 ملیۆن خەڵک تیایدا دەژی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز