Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەیەوێت لەشکری ئەمەریکا "بۆ چاودێری کردنی ئێران" لە عێراقدا بمێنێتەوە


هەروەها گوتی ژمارەیەکی بچوک لە سەربازانی ئەمەریکا بۆ کردارەکانی زانیاری نەهێنی و چاودێری "چالاکی ملیتانەکان" لە ئەفغانستان دەهێڵێتەوە، ئەگەر بە بە ڕێکەوتنی ئاشتی گەیشتن.

بە گوێرەی وتووێژێکی کاناڵی سی بی ئێس کە یەکشەمە بڵاوکرایەوە، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد تڕامپ گوتی گرینگ بوو کە لەشکری ئەمەریکا لە عێراقدا بمێنێت بۆ ئەوەی واشنگتن بتوانێت لە نزیکەوە چاوی لە سەر ئێران بێت.

تڕامپ گوتی ئەمەریکا خەرجێکی زۆری لە سەر بنکەیەک لە عێراقدا کردووە. ئەو لە ئەو وتووێژەی کە لە گەڵ پرۆگرامی "فەیس دێ نەیشن" ئەو تەلەڤزیۆنەی کرد گوتی:"ڕەنگە ئێمە هەوڵ بدەین ئەو بنکەیەش لە عێراق بپارێزین. یەکێک لە هۆیەکانی دەمەوێت ئەو بنکەیە لە عێڕاقدا بمێنێتەوە ئەوەیە کە دەمەوێت تا ڕادەیەک چاوی لە ئێران بێت چونکە ئیران گرفتی ڕاستەقینەیە."

پرسیاری لێکرا داخوا ئەوە بە ئەو مانایەیە کە ئەو دەیەوێت هێرش بکاتە سەر ئێران، تڕامپ گوتی، "نەخێر، دەمەوێت لە توانام دابێت کە چاوم لە ئێران بێت. ئێمە بنکەیەکی لەشکری گەلێک جێگای سەرنج و گرانمان لە عێراقدا دروستکردوە. ئەو بنکەیە بۆ چاودێری کردنی بەشە جۆربەجۆرەکانی بەگرفتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی گونجاوە، بە جێگای ئەوەی پاشەکشە بکەین."

تڕامپ بەرگری لە بڕیاری خۆی بۆ کێشانەوەی سەربازان لە سوریا کرد بەلام نەیهەویست کاتێک بۆ کێشانەوەی ئەو هێزانە دابین بکات، کە لە لایەن ئەندامانی پارتی خۆی واتا پارتی کۆمارییەوە ڕەخنەی لێگیراوە و ئەو بڕیارەی تڕامپ وایکرد کە لە نێو هاوپەیمانانی لە هەریمەکەدا نیگەرانی پێک بێنێت.

ئەو گوتی هەندێک لە ئەو سەربازانە لە سوریا وەدەردەکەوتن و دەچنە بنکە لە عێراق سەرئەنجام هەندێک لە ئەوان بۆ وڵات دەگەرێنەوە."

تڕامپ گوتی دەکرێت سەر لەنوێ سەرباز بنێردرێن ئەگەر گرووپەکانی ملیتانی وەک ئەلقاعێدە سەرهەڵدەنەوە.

XS
SM
MD
LG