Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: سەرۆک ترامپ ویستی هەزاران سەرباز لە واشنتن بڵاوبکاتەوە


بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا وتی سەرۆکی وڵاتەکە دانۆڵد ترامپ هەفتەی ڕابردوو بە ڕاوێژکارەکانی وتووە دەیەوێت 10 هەزار سەرباز لە واشنتنی پایتەخت بڵاوبکاتەوە بەمەبەستی کۆنتڕۆڵکردنی خۆپیشاندانەکان.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر و سەرۆکی لیژنەی ئەرکانی هاوبەش جەنەڕاڵ مارک مێڵی و وەزیری داد ویلیام باڕ لەو کۆبوونەوەیەدا پێشنیاری ئەوەیان کردووە هێزی چەکداری بڵاونەکرێتەوە.

لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا پەیوەندییان بە فەرمانڕەوای ویلایەتەکانەوە کرد و داوایان لێکردن سوپای گاردی نیشتیمانی ڕەوانەی واشنتن بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG