دانۆڵد تڕا‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا سه‌ر له به‌یانی چوارشه‌مه به کاتی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریکا له تویتری خۆی دا جارێکی دیکه پشتیوانی ئه‌مه‌ریکای بۆ خه‌ڵکی ئێران دووپات ده‌کاته‌وه:
"گه‌لێک ڕێزلێنان بۆ خه‌ڵکی ئێران له ده‌مێکدا ده‌یانه‌وێت حکومه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه ده‌ستی خۆیان که گه‌نده‌ڵ بووه. ئێوه له کاتی گونجاو دا پشتیوانی مه‌زن له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه ده‌بینن."
به درێژه کێشانی خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران له شاره‌کانی جۆراوجۆر، ژماره‌یه‌کی دیکه له یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی رۆژی سێ شه‌مه له په‌یامه‌کانی به جیا له ڕێگای تویتر پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵکی ئێران ده‌ربڕی.
ئه‌ندامی پایه بڵندی کومیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سێنێتی ئه‌مه‌ریکا به بڵاوکردنه‌وه‌ی لێدوانێک پشتیوانی له خۆپێشانده‌رانی ئێرانی کرد.
بن کاردن، سێناتۆری دێمۆکڕات بۆ ئه‌یاله‌تی مێریله‌ند له ئه‌و لێدوانه‌دا گوتوویه‌تی: "هاوکات له گه‌ڵ درێژه‌کێشانی خۆپێشاندانه‌کان له ئێران، من له خوازیاری یاسایی خه‌ڵکی ئێران بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادییه‌کانی بنچینه‌یی، باشکردنی دۆخی ئابووری پشتیوانی ده‌که‌م و حکومه‌ت له به‌رامبه‌ر خه‌ڵک دا به‌رپرسیاره. به‌رخواردار بوون له ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی به ئاشیانه مافێکی جیهانی بوه و من ستایشی بوێری و به‌رپرسیاره‌تی خه‌ڵکی ئێران له سه‌رانسه‌ری ئێران دا ده‌که‌م که سه‌ره‌ڕای مه‌ترسی توند و تیژی و سه‌رکوت کردن له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ڕژانه‌ونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان."
ئه‌د ڕۆیس، سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پارتی کۆماری نووسی: بوێری خه‌ڵکی ئێران بۆ داخوازی ئازادی و ده‌رفه‌ته‌کان ئیلهام به‌خشه و له دژایه‌تی کردن له گه‌ڵ حکومه‌تێک دایه که به جێگای باشترکردنی ژیانی ئه‌وان، پشتیوانی دارایی بۆ تێرۆریزمی جیهانی دابین ده‌کات.
ئادام شیف، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریکا له پارتی دیمۆکرات نووسی : له ئه‌و ئاڵ و گۆڕانه‌ی له ئێڕان دا هه‌ن به نێگه‌رانیه‌وه چاو له توند و تیژی و گرتنی خه‌ڵک له ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی به ئاشتیانه‌دا ده‌که‌م. ئێمه له مافی خه‌ڵکی ئێران بۆ پێک هێنانی جه‌ماوری هێمنانه، و خواستیان بۆ هه‌ڵبژاردنی حکومه‌ت و ڕێبه‌ره‌کانیان له ڕه‌وتێکی دیمۆکڕاتی و دوور له فێڵ و ته‌ڵه‌که و خۆتێهه‌ڵقوتاندندا پشتیوانی ده‌که‌ین.
لی زێڵدن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی نووسی: ئه‌گه‌ر ئێران هه‌ڵبژاردنێکی به‌ڕاستی دێمۆکراتی هه‌با، حکومه‌تی ئێستا ده‌ڕووخا. زۆربه‌ی ئێرانیه‌کان خوازیاری ئاشتی، سه‌قامگیری، گه‌یشتن به ئاواته‌کانیان و ئازادین.
سێناتۆری دێمۆکڕات کریس کۆنز له سه‌ر تویتر نووسی: ئه‌نجومه‌نی فره‌لایه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی سێنێت له خۆپێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی ئێران پشتیوانی ده‌کات و له حکومه‌ت و کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا ده‌خوازێت به پشتیوانی له بایخه‌کانی جیهانی له ئێران دا درێژه بدات.
بێرد شێرمه‌ن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له پارتی دێمۆکڕات: هه‌واڵه‌کانی جیگای هیوا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵگری ئه‌و په‌یامه‌ن که خه‌ڵکی بوێری ئێران بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی حکومه‌تی سته‌مگه‌ر که مافه‌کانی بنچینه‌یی ئه‌وان پێ شێل ده‌کات له شه‌قامه‌کان دا خۆپێشاندانه‌کانی به ئاشتیانه‌یان ده‌ست پێکردوه.