Accessibility links

کۆشکی سپی: سەرۆک ترامپ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ نەکراوە


کۆشکی سپی وتی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ نەکراوە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی لەمدواییانەدا بەلایەنی کەمەوە دوو سیناتۆری ئەمەریکی کە چاویان بە سەرۆک ترامپ کەوتبوو ڕایانگەیاند خۆیان کەرەنتینە دەکەن بەهۆی ئەوەی لەگەڵ کەسێکدا قسەیان کردووە کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

وتەبێژی کۆشکی سپی ستیفان گریشام لە بەیاننامەیەکدا وتی " سەرۆک ترامپ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ نەکراوە چونکە لە هیچ کەسێک نزیک نەبۆتەوە کە زانرابێت ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە و هیچ نیشانەیەکی نەخۆشیەکەشی پێوە دیار نیە. باری تەندروستی سەرۆک ترامپ زۆر باشە و پزیشکەکەی بەبەردەوامی چاودێری دەکات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG