سەرۆک ترامپ وتی ئامادەیە بۆ ئەوەی بە تەنها بجوڵێت بۆ بەرپەرچدانەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی کۆریای باکوور ئەگەر هاتوو چین یارمەتی نەدان لە بابەتەکەدا.
هەروەها لە وەڵامێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا ئامادەیە لە وەڵامدا وتی " بەدڵنیاییەوە ئامادەین، وە پێم وایە چینیش ئارەزوو دەکات بەشداربێت.
شایەنی باسە ئەم لێدوانانەی سەرۆک ترامپ دوای ئەوە دێن کە لەماوەی ڕابردوودا کۆریای باکوور موشەکێکی تری بالیستیکی تاقیکردەوە.
سەرچاوە / ڕۆیتەرز