ده‌سه‌ڵاتداران له شاری نیویۆرک شه‌قامه‌کانی تایم سکوێریان کرده‌وه بۆ هاتوجۆی ماشێن و خه‌ڵکی پیاده، چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی بۆمبێک بووه مایه‌ی چۆڵکردنی ئه‌م شوێنه‌ی ناوجه‌رگه‌ی شاری نیویۆرک.
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌مه پۆلیس ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر ئه‌و ماشێنه‌دا که که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌ی تێدا بووه و وه‌ک شاره‌وانی نیویۆرک مایکڵ بلومبێرگ ده‌ڵێت له‌وانه بوو ڕوداوێکی خوێناوی لێبکهوتبایهتهوه.
ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز له زاری سه‌رۆکی ده‌مڕاسته‌کانی پۆلیسی شاره‌که‌وه ده‌ڵێت ماشێنه‌که له شه‌وی شه‌ممه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه و واش پێده‌چێت ئه‌م ماشێنه به مین چێنراوه بۆ ته‌قاندنه‌وه دانرابێت به‌ڵام تهقاندنهوهکی سه‌ری نه‌گرت.
هێزی تایبه‌تی پسپۆڕانی بۆمب نێردران بۆ شوێنی ماشێنه‌که له تایم سکوێر بۆ لێکۆڵینه‌وه کردن له‌و ماشێنه، وه‌ک بلومبێرگ ده‌ڵێت بتڵی گازی پرۆپهین و یاری ئاگرینی بازرگانی و ئامێره‌کانی کۆنترۆڵکردنی کاتیشی تیایدابووه.
شاره‌وانی نیویۆرک ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتداران هێشتا نازانن کێ له پشت ئه‌م هه‌وڵی ماشێن تهقاندنهوهیهوهیه و ده‌شڵێن لێکۆڵه‌ره‌وه‌کانی ده‌زگای لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی واته FBI و ده‌زگاکانی تریش به شوێن سه‌ره داوهکاندا ده‌گه‌ڕین.
سه‌رۆک براک ئۆباما ستایشی پۆلیسی نیویۆرکی کرد به‌هۆی چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به ڕوداوه‌که.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه پورنێڵ مۆردهک په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ به کوردی ئاماده‌ی کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 1:22 خوله‌كه.