Accessibility links

تایوان شێوازی ' یەک چین و دوو سیستم ' ڕەت دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی تایوان ڕایگەیاند تایوان شێوازی " یەک چین و دوو سیستم " ڕەت دەکاتەوە کە لەلایەن چینەوە لەم هەفتەیەدا پێشنیارکرا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تایوان جۆوان ئو لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە تایپێی گوتی تەنها گەلی تایوان دەتوانن بڕیار لەسەر داهاتووی خۆیان بدەن.

وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک لەسەر سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان، سوپای چین کۆمەڵێک مەشقی سەربازی ئاسمانی و دەریایی بەرفراوانی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدا.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی تایوان گوتی چین سەردانەکەی پیڵۆسی وەکو بیانوویەک بەکارهێناوە بۆ " دروستکردنی ڕەوشێکی ئاسایی نوێ بۆ ترساندنی گەلی تایوان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG