Accessibility links

چین مەشقە سەربازییەکانی لە دەوروبەری تایوان فراوانتر دەکات


سەرچاوەیەکی نزیک لە بابەتەکەوە بە ڕۆیتەرزی وت بەیانی ڕۆژی چوارشەممە کەشتیەکانی هێزی دەریایی چین لە دەرەوەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی تایوان چالاک بوون، لەکاتێکدا کە چین وەکو ناڕەزایی دەربڕینێک دژی سەردانەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی بۆ تایوان مەشقە سەربازییەکانی لەنزیک فراوانتر کردووە.

چین تایوان بە بەشێک لە خاکەکەی خۆی دەزانێت، مەشقە سەربازییەکانی هەفتەی ڕابردووی چین هەڵدانی موشەکیشی لەخۆگرت کە هەندێکیان بەسەر تایپێی پایتەختی تایواندا هەڵدران، هەروەها مەشقێکی هێرشی دەریایی و ئاسمانی لە دەوروبەری تایوان ئەنجامدرا.

بەپێی کەناڵی سی سی تی ڤی چینی، سەرکردایەتی ڕۆژهەڵاتی سوپای چین دەڵێت مەشقەکان سەنگییان خستۆتەسەر گەمارۆدان و دابینکردنی پێویستییە لۆجیستیکییەکان، ئەوەش " لەژێر ژینگەیەکی کارۆموگناتیسی ئاڵۆزدا بۆ پوختەکردنی توانا هاوبەشەکانی ڕاگرتن و کۆنتڕۆڵکردن."

سەرچاوەکە بە ڕۆیتەرزی وت بەیانی ڕۆژی چوارشەممە نزیکەی 20 کەشتی جەنگی چینی و کەشتی جەنگی تایوانی لەنزیک هێڵی ناوەندی تەنگەی تایوان ماونەتەوە. ئەو هێڵە ناوەندەش هێڵێکی نافەڕمییە و سنووری ئاوی چین و تایوان جیادەکاتەوە.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کۆمەڵێک کەشتی دیکەی چین بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە دەرەوەی کەناراوەکانی ڕۆژهەڵاتی تایوان.

ڕۆژی سێشەممە وەزیری دەرەوەی تایوان وتی چین مەشقە سەربازییەکان وەکو پلانێک بەکاردەهێنێت بۆ ئامادەکاریکردن بۆ داگیرکردنی تایوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG