له په‌رله‌مانی سویسرا و به ده‌ستپێشخه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران کۆنفرانسێک له باره‌ی کوردستانی رۆژئاوا و وڵاتی سوریا به‌رێوه چوو.
کاک ته‌ێمور ئه‌لیاسی نوێنه‌ری رێکخراوه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران- جنێڤ له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت کۆنفرانسه‌که به به‌رێوه‌به‌ری کارلو سۆمارۆگا به‌رێوه چوو، که هه‌ر کام له به‌شدار بوان له‌سه‌ر هه‌ڵ و مه‌رجی ئێستای کوردستانی سوریا و وڵاتی سوریا بابه‌تێکیان پێشکه‌ش کرد، هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت باس له ده‌ستنیشانکردنی دکتۆر عه‌بدولباست سه‌ێدا کرا وه‌کو سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی سوریا و رۆڵی تورکیا له قه‌ێرانیه‌که‌دا و چه‌ندین بابه‌تی تر.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:52 خوله‌که