بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە ڕۆژی شەممەی ڕێکەوتی 11 ی مانگی نۆ، بەرنامەی ڕاستەوخۆی تایبەتی لەسەر فەیسبوک و ڕادیۆ دەبێت بۆ ڕووماڵکردنی 20 هەمین ساڵیادی هێرشە تێرۆرستیـیەکانی 11 ی سێپتەمبەر. بەرنامەکان لە کاتژمێر 8 ی بەیانی بە کاتی واشنتن (3 ی پاش نیوەڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان) دەستپێدەکەن.