Accessibility links

سعودیە ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆنتێک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەسەند دەکات


دەزگاکانی ڕاگەیاندنی سعودیە ئاماژەیان بەوەدا وڵاتەکە ڕێگەیداوە ڤاکسینەکەی هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت، بەمەش سعودیە دەبێتە دووەمین وڵات دوای بەحرەین گڵۆپی سەوز بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هەڵبکات.

دەزگای هەواڵی سعودیە لە بەیاننامەیەکدا وتی " لیژنەی گشتی خۆراک و دەرمان ڕایگەیاند ڕازیبووە لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆنتیک دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا."

وتیشی " ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لایەنە تەندروستیەکانی سعودیە بتوانن ڤاکسینەکە هاوردە بکەن و بەکاریبهێنن."

هەفتەی ڕابردوو بەحرەین بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی پەسەند کرد، هەروەها هەریەک لە بەڕیتانیا و کەنەداش پەسەندیان کردووە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG