Accessibility links

لاڤرۆڤ: هیچ نهێنییەک نابینم لەو زانیارییانەی سەرۆک ترامپ ئاشکرای کردووە


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی هیچ نهێنییەک نابینم لەو ڕاپۆرتانەی دەزگاکانی راگەیاندنی ئەمەریکا سەبارەت بەو هەڕەشە ڕوون و ئاشکرایانە کە لەلایەن داعشەوە دەکرێن و سەرۆک ترامپ هەفتەی پێشوو ئاشکرای کردن.

لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە نیقوسیا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەوەندەی بیرم بێت مانگێک یان دوو مانگ لەمەوپێش سەرۆک ترامپ ئامێرەکانی لاپتۆپی لە حەوت وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە قەدەغەکرد و ئەوەش ڕاستەوخۆ پەیوەندیی هەبوو بە هەڕەشەی تیرۆریستانەوە."

وتیشی ئەگەر ئێوە باس لەوە دەکەن ئەوا من هیچ نهێنییەکی تێدا نابینم.

شایەنی باسە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا لەماوەی ڕابردوودا بڵاویان کردەوە کە سەرۆک ترامپ لە میانەی کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ و باڵیۆزی ڕوسیا لە ئەمەریکا سێرجی کیسلیاک لە کۆشکی سپی زانیاری نهێنی پێداون و ئەوەش بووە هۆی دروستبوونی گێژەڵووکەیەکی سیاسی لە ئەمەریکادا و ڕای جیا جیای لێکەوتەوە.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG