Accessibility links

ڕووسیا کوژرانی دوو کارمەندی باڵیۆزخانەکەی لە تەقینەوەکەی کابول پشتڕاست دەکاتەوە


وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت لە تەقینەوەکەی نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیادا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان دوو کارمەندی باڵیۆزخانەکە کوژراون.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند دوو کارمەندی ڕووسیایی باڵیۆزخانەکە لە هێرشەکەدا کوژراون. میدیاکانی ڕووسیا دەڵێن یەکێکیان دیپلۆماتکارە و ئەوی دیکەیان ئەندامی ئاسایشی باڵیۆزخانەکەیە.

پێشتر دەزگای هەواڵی ئاڕ ئای ئەی ڕووسی ئاماژەی بەوەدا لە کردەوەیەکی خۆکوژیدا لە نزیک باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵ دیبلۆماتکارێک و پاسەوانێکی ئاسایشی باڵیۆزخانەکە برینداربوون.

لە ماوەی ڕابردوودا پۆلیسی ئەفغانستان گوتی خۆکوژێک تەقینەوەی لە نزیک دەرگای باڵیۆزخانەی ڕووسیادا لە کابوڵ تەقاندۆتەوە، گوتیشی هێرشبەرەکە کاتێک لە نزیک دەرگای باڵیۆزخانەکە نزیک بۆتەوە لەلایەن پاسەوانەکانەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG