Accessibility links

ڕوسیا یەکەمین گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕادەگەیەنێت


ڕوسیا یەکەمین گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ئافرەتێکی تەمەن 79 ساڵە و پێشتر کێشەی تەندروستی هەبووە.

ڕوسیا بۆ ماوەیەکی کاتی ڕێگە نادات بیانیەکان بێنە وڵاتەکەوە و هەروەها کۆتوبەندیشی خستۆتە سەر گەشتە ئاسمانیەکان، تا ئێستا 147 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

بەڵام لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا ژمارەکە زیادیکرد، کاربەدەستان دەڵێن بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و زۆربەی ئەو کەسانەی توشی ڤایرۆسەکە بوون لەو شوێنانەوە هاتوونەتە ناو ڕوسیاوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا تیایاندا تەشەنەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG