Accessibility links

ڕوسیا لە تەنها یەک ڕۆژدا زیاتر لە 10,000 حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماردەکات


ڕۆژی سێشەممە ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا بەرزبۆوە بۆ زیاتر لە 155,000 حاڵەت، ڕوسیا لە ئەوروپادا خێراترین وڵاتە لە زیادبوونی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا.

لە ماوەی 24 کاتژمێردا و لەژمارەیەکی پێوانەییەدا ڕوسیا زیاتر لە 10,000 حاڵەتی نوێی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرد.

بەپێی ئامارەکان، کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕوسیا 155,370 کەسن و 1,451 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆک وەزیری ڕوسیا میخائیل میشوستین توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند، وتەبێژی ئۆفیسەکەی ڕایگەیاند باری تەندروستی سەرۆک وەزیر باشە.

وتیشی سەرۆک وەزیر لە نەخۆشخانەیەکی گشتی چارەسەر وەردەگرێت و لەڕێی تەلەفونەوە لەگەڵ هاوکارەکانی بەردەوام لە پەیوەندییدان.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG