Accessibility links

بەرپرسانی سەر بە ڕووسیا: ئۆکرانیا بۆردومانی شاری دۆنێتسکی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا دەکات


بەرپرسانی سەر بە ڕووسیا دەڵێن هێزەکانی ئۆکرانیا بۆردومانی شاری دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەکەن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادایە، ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕووسیا بە دووریزانی لە ماوەی پشووەکانی کریسمسدا ئاگربەست ڕابگەیەنێت.

لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیەک نیە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە کە گڕ و تینەکەی زیاتر لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئۆکرانیادایە.

سەرۆکی شارەوانی شاری دۆنێتسک ئالێکسی کولمیزین کە ڕووسیا لەو پۆستەدا دایناوە وتی بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 40 موشەک بە سیستمی موشەک هاوێژەری بی ئێم – 21 گرادەوە ئاڕاستەی ناوەڕاستی شاری دۆنێتسک کراون.

وتیشی هێرشەکە لە ساڵی 2014 ەوە گەورەترین هێرش بووە بۆ سەر دۆنێتسک، کە لەو کاتەدا هێزەکانی جیاخوازەکان کە ڕووسیا پشتیوانییان لێدەکات شارەکەیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی کیێڤدا دەرهێنا. کولیمزین هێرشەکەی بە تاوانی جەنگ ناوبرد، بەڵام باسی لەوە نەکرد ئایا هێرشەکە قوربانی لێکەوتۆتەوە یاخود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG